دیسان غەزەل

لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 1 خولەک  768 بینین
نەسرینی قوندیلانەوو نازداری نۆجوان
چاتر نموونە، سوورەگوڵی باغی کوردستان
کوڵمت گەش و بەتینە وەکوو جەوری موستەبید
پرچت ڕەش و درێژە وەکو ڕۆژی کوردەکان
بەژنت هەقی ژیانی هەموو میللەتی بچووک
ئازادی کوردسانە دەمت لێی نییە نیشان
دوژمن بەتانگ لە سەرتە ئەتۆ تازە سازدەکەی؟
لەم قەڕنی بیستە تیری مژۆڵ و برۆی کەوان
چاوت هەواڵی بەختی منە ڕۆژ و شەو بەخەو
نازت میسالی دەردی منە دەم بەدەم گران
ئەگریجەکەت کە دێتە نەزەر ڕووتی گرتووە
دڵ ژان دەکات و دێتەوە بیر وەزعی نیشتمان
بەم کیژییەش دەزانی کە هاوخوێنی خۆت نەبێ
نابێ بە یاری بگری، هەژارناسناوی ئەدەبی بەسیەتی ئەمان