فرمێسکی هەتیو

لە «پەروین اعتصامی» یەوە
لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 1 خولەک  856 بینین
ڕۆژێ بە کووچەیەکدا دەڕۆیی پادشایەک
لە هەر کۆڵان و بانێک بوو بەهەرا و قریوە
پرسی هەتیوێ بێ کەس چییە دەدا تروسکە
لەتاجی پادشادا؟ جوانی وەهام نەدیوە
کەسێ وەرامی داوە: لەکوێی دەناسین ئێمە؟
هێندەی هەیە بە پووڵی زۆر و فرەی کڕیوە
پیرێژنێکی بێکەس گوتی: ئەمن دەزانم
فرمێسکی چاوی ئێمە و خوێنی دڵی هەتیوە
بە بەرگ و چێوی شوانی ئێمە فریودراوین
گورگە لە پێستی مەڕدا، هەزار زگی دڕیوە
ئەو شێخی گوند و ئەسپی کڕیوە ڕێگرێکە
گەدایە شا کە ماڵی مسکێنەکەی بڕیوە
لە دوڕڕی تاجی پاشا دیقەت بکەی دەزانی
فرمێسکی دانە دانەی هەتیوە هەڵوەریوە
هەژارناسناوی ئەدەبی لە پەندی بێ سوود چتە دەگەڵ نەزانان
نازانی ئێستە ناهەق پرزەی هەقی بڕیوە