هەژار، هەر هەژارە

لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 1 خولەک  812 بینین
مێشوولەیێکی لاواز، لە بەخت و ژین نەڕازی
ڕووی کردە لای سلێمان بە نیازی دادخوازی
هاوار و داد لەدەس با، مەودا بە ئێمە نادا
زۆردارە پێی بفەرموو با لا لە ئێمە لادا
فەرمووی گلەی بەتەنیا لای ئێمە سوودی نابێ
پێویستە هەردوو لا بێ بڵێ بە با کە با بێ
مێشوولە چوو لە دووی با، با هات و پێشی ڕادا
بە ویزەویز ئەناڵی لە کاتی گیانەڵادا
بێ زۆر لە ڕاستی زۆردار ڕەواشی ناڕەوایە
هەتا جیهان جیهانە مێشوولە دیلی بایە