فرشتە

لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 1 خولەک  529 بینین
بۆ کوڕ جنێو ئەبارێن مەلا دەبێژێ پارێن
تاژی مەهێنە ماڵم فرشتە لێم دەتارێن
ڕۆژێکی کوڕ بەتاژی کەروێشکی شینی هێنا
تا دایکی کێردی تێ نا مەلا گۆشتاوی لێنا
دووگردی نوێژی تا ڕۆژ بە شانی تاژیدا دا
کوروشمە بوو لە دەوری نەوەک لەشانی لادا
بەیان بەدەم نزاوە بەتاو ئەپاڕایەوە
بەڕەوت و دەم گەرم بی بەڕاستی هۆت دایەوە
ئەو گۆشتاوە و بڕشتە لە تۆن خەم ڕەوێنەکەم
دەردت لەسەد فرشتە تامەزرۆ شکێنەکەم
فرشتە بێ، بە بێ گۆشت لە ماڵی ئێمە ناژی
کەروێشکێ بێنێ بۆ من فرشتەیێکە تاژی