مێزەری مەلا
لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
1 خولەک
720 بینین
مەلایەک میزەرێکی بوو چ مێزەر
دەبوو سەیری بکەی دەینایە سەر سەر
هەڵی دوریبوو بۆ بەرچاو گەزێک شاڵ
تژی ناوئاخنی کۆنەی پەڕۆ و پاڵ
ڕواڵەت جوان و هێژا بوو لە چاوا
بەڵام تابێژێ وێران بوو لە ناوا
دزێک هەر لێی دەخەفتا تا ڕفانی
مەلا قیڕانی: نایبەی گەر بزانی
وەکوو خۆمە لە بەرچاو شەنگ و ڕێکم
چزانێ کەس چ گەند و بن شڕێکم؟
ڕواڵەت بینە هەرکەس لەم جیهانەس
هەزاران ڕیشوڕیشو داو و دانەس