گۆڕە یان ماڵە
لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
1 خولەک
671 بینین
تەرمی هەژارێک دەچوو بەرەو گۆڕ
کوڕ بۆی ئەگریا هاوار و گابۆڕ:
باوەگیان دەتبەن بۆ کونێکی تەڕ
نە چرای لێیە و نە حەسیر نە بەڕ
نە نان و نە ئاو نە هاودەم نە یار
تەنگ و تاریک و پڕ لە مشک و مار
مناڵێک بیستی و بەهەڵەداوە
ڕایکردە ماڵ و بانگی کرد: باوە
سەرباری دەرد و ژیانی تاڵمان
کەلاکە مردووش ئەهێننە ماڵمان!