کەمی لەبیرە
لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
1 خولەک
696 بینین
کوڕ بە دایکی گوت: بێجگە لە باوە
چەند شوی ترت بوون، وەرامی داوە:
نۆ مێرد لەو هۆزی نۆیان لەم هۆزی
دوو نۆش لە هۆزی نەورۆزە قۆزی
نۆ هەر لەبەر تاو خۆیان ئەدۆزی
نۆشیان نیوەی ساڵ دەژیان بێ ڕۆزی
شەشە و شەشان و شەشێکی تریش
ورچەی ئامان و ڕەشێکی تریش
بەخوا ڕۆڵە گیان دەس بە هەویرم
وردە مێردەکان کەم دێنە بیرم!