ڕاست و درۆ
لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
1 خولەک
660 بینین
یەک لە خەوا دی لە شکێرێکا
کووپەڵە زێڕێک لە ناو تێڕێکا
لە خۆی شەتەک دا لە ڕژد و چیا
هێندە شەکەت بوو بە خۆدا ڕیا
ڕاپەڕی نەیدیت نە تێڕ نە زێڕێ
بەڵام سل هەبوون هێندی بان گێڕێ