کێ زاناترە؟
لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
1 خولەک
687 بینین
شوانە کوردێکی زۆر بلوێرهەنگێو
ڕۆژێک بلوێری لێ ئەدا لە کێو
بیستی جووکەیەک دەسنوێژ هەڵوەشێن
لە لێدان کەوت لەبەر دەنگ و بێن
نەینا بە کونەکەی باکەی لێ دەرچوو
فەرمووی:تۆ باشتر لێ دەدەی فەرموو!