شۆربا و پشکەڵ

لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 1 خولەک  511 بینین
دەروێش لای مەلا وتی پیس قەوما
شۆربا و پشکەڵم دەخوارد لە خەوما
دابۆم بڕوانە و بۆم لێک دەرەوە
ئەو خەونی ناخۆش چی بە بەرەوە؟
گوتی: بیست قۆشەم دەیە پێت دەڵێم
وتی ڕێم بەردە لە بەرت هەڵێم
چۆن بوویتە مەلا بەو مێشکی وشکەڵ
من دراوم با چم بوو لە پشکەڵ
پشکەڵ خۆر نەبووم قۆشە وا زۆربا
مشتە ماشێکم دەکردە شۆربا