هەڵەی زمان

لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 1 خولەک  694 بینین
ساڵێک لە دێیەک کۆلکە فەقێیەک
لەناو کتێبێک دیتی لە جێیەک:
دەڵێ شێخ فەرمووی هەتا هەتایە
پێستی سەگ پیسە و دەباغی نایە
ئەمەی هەژ نۆ جار پاتە کردەوە
پاش ڕەوان کردن ئاوای خوێندەوە:
سەگ فەرموویەتی هەتا هەتایە
پێستی پیسی شێخ دەباغی نایە