لە بەهاری نەهاتوو
لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
1 خولەک
666 بینین
لاوە دۆمێک بوو مێردی دووژنە
یەک ناوی: نارێ، ئەویتر: شنە
زستان بوو، دەیگوت: ئەمساڵ بەهارێ
دوو کەوان دەگرم بۆ شنە و نارێ
بوو بە شەڕەژن لەسەر کەوی نێر
ئەو دەیگوت بۆ من ئەم ئەیوت نەخێر
یەکتریان شێلا بە پێلەقە و پێ
هاواریان دەکرد زار و زیچی دێ:
نە بەهار هەیە و نە کەو گیراوە
قژی دۆمەژن گشتی ڕناوە!
زۆر لاوە کوردیش وەک ژنی لاوە
شەڕیانە و هێشتا کەو بە چیاوە