گورگ و بەرخ

لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 1 خولەک  631 بینین
گورگێ خوێناوی پەل دەشواتەوە
بەرخێک لەبەر ئەو ئاو دەخواتەوە
گورگ بانگی کرد: لێم شلوێ مەکە
تووڕەم لەو فیزەت زۆریم لێ مەکە
وتی: گورگاغا تۆی لەسەرووی من
لێخناوی تۆیە دێتە گەرووی من
گوتی: دەردەکەی پێرار بەهارە
ئێستاش لە شاخت لەشم زامارە
وتی: من ئەمساڵ زاوم لە مەڕێک
تۆ لە بەهانەی پێم بکەی گەڕێک
گوتی: جوێن دەدەی کۆنە دوژمنم
دیارە پێت وایە من درۆزنم
تۆ تاوانباری گۆڕت خواردنە
بەهرەت بۆ نادا ئەم خۆ بواردنە
لەچەنگی گورگا بەرخ هەڵدڕا
ئاوی چەم دەیگوت لەگەڵ خوڕخوڕا:
کەی دەبڕێتەوە بیانووی زۆرداران!
کێیە وەدەنگ بێ لەسەر هەژاران!