خیگە بەری نادا
لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
1 خولەک
630 بینین
دوو ڕاوکەر لە چەم دیتیان خیگەیەک
یەک خۆی تێ هاویشت تا دەری بێنێ
خیگە ورچێک بوو کابرای ڕێک گوشی
خەریک بوو بە زۆر پشتی بشکێنێ
ئەمیان بانگی کرد: برا بەری دە
خیگە دۆشاوێک هێندە ناهێنێ
گوتی: من هەر زوو خیگەم بەرداوە
ئەو من بەرنادا وا دەمخنکێنێ