کەر بۆ سەر زەماوەند

لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 1 خولەک  666 بینین
کەریان بانگ دەکرد بێتە سەر شایی
کەر هاواری کرد: ماڵی وێرانم
وا هەڵ ناپەڕم سەرچۆپیم دەنێ
گۆرانی خۆشیش کەمتر دەزانم
بەخوا دەترسم بمکەن بە ئاوکێش
یان باراشی باش بێتە سەرشانم