دزی جادوو

لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 1 خولەک  703 بینین
خاوەنی ماڵ وتی بە کەیبانوو
هەست ئەکەم وا دزە و لەبان خانوو
وەرە با ڕێک بخەین تەڵە و داوێک
بەشکو مامدز بخەینە گەرداوێک
ژن بەدەنگی بەرز کە دز ئەژنەوت
پرسی: ئەم گەنج و زێڕە چۆن دەس کەوت؟
وتی: نازانی من دزی جادووم؟
بۆ دزی مانگەشەو نەبا نەئەچووم
دوای ئەوەی ناوی شەولمم هێنا
باوەشی خۆم لە تیشکە وەردێنا
بەو ترێفە ئەچوومە ژێر بۆ ژوور
گورجێ دەم ئاخنی چ تێڕ و چ توور
دوو هەلیش شەولمم ئەگوت لەوسەر
تیشکی مانگ سەریەخستمەوە بۆ دەر
دزە لای وابوو خێوی ماڵ خەوتن
کەوتە ئامادەبوون لە ڕێی کەوتن
شەولمی گوت لە تیشکی مانگ هاڵا
پشتی کێشا بە تەختی ناو ماڵا
دوانی تێڵا بەدەس لە ڕاست لە چەپ
کوێندەرێت دێشی دەیکوتن تەپ و ڕەپ
دزی بێ نووزە خوێن وەبان دمەوە
خەونی خۆشی ئەدین بە شەولمەوە
کار و زانین نەبێ لە ئارادا
سەد نزا و جادوو بەهرەیەک نادا