عەجەب تیرێکە لێی داوم کە وا ئەو ماهە تابانە

دڵدارەکەم
لە کتێبی:
دیوانی ئەخۆل
بەرهەمی:
ئەخۆل (1911-1988)
 1 خولەک  376 بینین
عەجەب تیرێکە لێی داوم کە وا ئەو ماهە تابانە
لە سینەم تا جگەر گاهم بە جارێ غەرق و غەڵتانە
لە خوێنی کوشتنی خویمە کە وا سوور بوو جل و بەرگم
کە من مردم لە حەشرا شاهیدم بەرگی شەهیدانە
کە وا کوژراوی ناحەقم مەکەن ون خوێنی من توخووا
لە جوانی خستمیە پیرێتی کە یەک چاهی زەلیلانە
ئەمن کەوتوومە سەحراوە یەکێ دێ پێم ئەڵێ شێتە
یەکێکی تر ئەڵێ ئاخۆ ئەمە گومراهی ئیمانە
کە نازانن لە حاڵی من ئیتر لۆمەم مەکەن چونکە
نەمانی عەقڵ و هۆشی من لە عەشقی شاهی شاهانە
چە شاهێ قەترە فرمێسکی کە ئەگری هەر ئەڵێی دوڕە
ئەکا شاباشی خونچە و گوڵ وە یا ئاشباهی لەعلانە
لە وەختی پێکەنینیدا کە دان تەسبیحی مرواری
گرنگی خۆری چاوانی ئەدا لەو شاخی کوڵمانە
چلۆن تۆ شێت نەبێ ئەحمەدناسناوی ئەدەبی ئەمە عوشرێ لە وەسفێتی
خوا بۆ قەترەیە ڕەحمەت دڵم پڕ ئاهـ و گریانە