جاش تووڕەن
لە کتێبی:
بۆ کوردستان
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
2 خولەک
1180 بینین
حکوومەتی عێراق بە جاشە کوردەکانی خۆی ئەگوت چەتە یان مەوالی. بەعسییەکان ناویان لێ نان فورسان، فورسان یانی: سواران. منیش بەو هۆیەوە ئەمەم نووسیوە:
لە بەغداشوێنوە هات خەبەر
بۆ جسناتی جاشەکەر
مزگێنی، نەما ترسان
ناومان لێ ناون فورسان
لە هەولێرشوێن و لە مووسڵشوێن
جاش کۆوەبوون هەموو سڵ
تا چی زل و سم خڕن
ناڕەزایی دەربڕن
گوێ قوت لەسەر سم بۆ شەڕ
بە جیفڕک و زەڕەزەڕ
بۆ بەغدا دایان لە تێل
بۆ خزمەت خواجە میشێل
میشێل عەفلەقی دیان
پێغەمبەری بەعسییان
گوتیان ئەی فەلەی مەزن
فەرمایشتت ناحەزن
فورسان بە سوار دەبێژن
مەفەرموو جاشن، گێژن
کێ بیستی جاش و سواری!
بەسیەتی فێڵ و خواری
شیری کەرمان مشتووە
برای خۆمان کوشتووە
ئێمە جاشین کوڕی کەر
بۆ پارەدەر بارەبەر
جاشی کەریم قاسم بووین
بۆ ئەو لە ناڵ و سم بووین
تۆپی ئەو بابی چاکمان
تۆ خۆت بکە بە داکمان
جاشی خۆتین ئەم هەلە
جاش قاسم نا، جاش فەلە
گەر ناومان لێ بگۆڕی
بۆ مە شەرمە و گوێشۆڕی
جاش بەگزادە و شێخی پیر
بە فورسان دەبن دڵگیر
فەلە گیان، تۆ سڵێوە
بانگمان مەکەن بەو نێوە
فورسان مورسان نە باشە
ناوی پیرۆزمان جاشە
هەر بەربار و گوێلەقین
جاشی میشێل عەفلەقین