مەتەڵ
لە کتێبی:
دیوانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
1142 بینین
لەم قەراغ شارە وەرە بنوارە
کوێت لێ دیارە، مەڵبەندی یارە
لە دوور دوور نیگای شیرین و بەرزە
نزیک کەوتیەوە ئەتخانە لەرزە
ناوی گوێزێکە خانەی نێچیرە
باسەفا و پڕغەم سەیرانگای زویرە
هەر هەفتەی ڕۆژێک کۆگای ژنانە
«ئوپێرا» ی ژنان، گۆرانی خانە
بە شەو پیاوخۆرە، ڕۆژ ئاوی چاوە
ڕیشەی درەختی جەرگ و هەناوە
کێ هەڵیبێنێ ئێوارەی جوعمەڕۆژی جومعە
حەڵوای ئەدەمێ بیکات بە لوقمە