لای لایە بۆ مناڵ

لە کتێبی:
دیوانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  861 بینین
گورگانەشەوێ، گورگانەشەوێ
بەرخە بچکۆلەکەم خەوی لێ بکەوێ
لوورەی تۆی ناوێ، لای لایەی ئەوێ
ئەڵێ لە ماڵی ئێمە وەدوور کەوێ
***
بچۆرە ماڵی «أبو يابووعەرەبی»
حوشترەکەی بکە بە توێشوو
یابوەکەی بخەرە ناو چاڵی گوو
خۆی لێرە دەرکە زوو بە زوو
***
پیاوخۆرە زلە، پیاوخۆرە زلە
کۆرپەکەم لەگەڵ دایکیا دەست لە ملە
مڕەی تۆی ناوێ، هۆگری بلبلە
هیچت بە لووتەوە نابێ لەم گەرد و خولە
دوورەوەکەوە تا نەیانداویتە بەر گوللە
***
ڕوو بکەرە ماڵی «أبو جاسمعەرەبی» ەکان
یەکێکیان بکە بە کوچکی گوێ ئاگردان
ئەوی تریان بخەرە شیوی کۆڵان
بەڵکوو دەست بەردەن لە یەخەمان
***
کەمتیاری سم پان، کەمتیاری سم پان
ڕۆڵە شیرینەکەم نووستووە لە هەیوان
سپاردوومە بە پێغەمبەر و یەزدان
سپاردوومە بە ئایەتی قورئان
با حەچەی تۆ ببڕێت لە گوێمان
***
بچۆرە ماڵی کوللەخۆرەکان
زمانی بەدیان ببڕە بە ددان
چاوی ژنەکەی کوێرکە بە بێڵەکان
بەشکو بە جارێ ببنەوە لە کۆڵمان
بۆ خۆمان بێ گێچەڵ بین لە وڵاتی خۆمان