سەبرت بێنێ بە ئیزنی خوا نابڕێتەوە

هیوا
لە کتێبی:
دیوانی ئەخۆل
بەرهەمی:
ئەخۆل (1911-1988)
 1 خولەک  432 بینین
سەبرت بێنێ بە ئیزنی خوا نابڕێتەوە
عومرت لە گوڵشەنی خەزرا ئەژێتەوە
ناوت لە قەیدی تازە ئەنوورێتەوە
لوقمان دەردت بەم زوانە دێتەوە
ئەحمەد نەمامەکەت لە بێخەوە سەر دەر ئەیێنێتەوە
ئەستێرەشت خەریکە ئەوا شوعلەدەر ببێ
بولبول کە بیچووە عاشق بە گوڵ ببێ
زەردەیە پەیا بوو هوما سایەدەر ببێ
نەک قەترەیە موحیتی کە بیرت نەسيب ببێ
وا دێتەوە بەهاری ژیانت ئەژێتەوە
لام وایە ڕاستە کە یارت لە دەست نەچوو
کوژرا ڕەقیب و وەعدەی بەسەر کەچوو
مژدەم بەرێ کە نامرێ عومرت تەواو نەبوو
شوکری خودا بکە کە سیداری یاری دوو
دەستەگوڵێ لە باغی ئیرەم دێتەوە
دەورەی فەلەک نزیکە وەرگەڕێ بەڕووت
سەد یاری بێ وەفای وەها بێ لەدووت
دەرمانی دەردت ئەکا حەق «لايموتعەرەبی»
خوێنی سینە خەڵاتە بە زیددی عەدووت
ئەحمەدناسناوی ئەدەبی بە ئیزنی ئەحمەدە یەکجاری گەش ئەبێتەوە