ئەو عیشوەبازە دەرحەقی من چارە گرژە باز

لە کتێبی:
دیوانی مەحوی
بەرهەمی:
مەحوی (1836-1906)
 2 خولەک  2727 بینین
ئەو عیشوەبازە دەرحەقی من چارە گرژە باز
بێچارە ماوە بەندە، خوداوەندی چارەساز!
دەستم کە گەییە دامەنی، مردم لە خۆشیان
گەردم، خودا بکەیتەوە بەو ڕوتبە سەرفراز!
ئیعجازی عیشقە مەنشەئی هەر موعجیزێکی حوسن
مەحموودە بەندە، بۆیە بووە پادشا «ئەیاز»
ئەو چاوە چی دەکا کە هەموو عاشقانی کوشت!
بێنازە ناز ئەگەر بەر و دەوری نەدا نیاز
پرسی کە: حاڵی چاو و دەروون و دڵت چیە؟
هەر ئەشک و ئاهـ و داغە لەگەڵ سۆزی جانگوداز
مەشخووڵی شەرحی «گوڵشەنی ڕاز»م، دەفەرموێ
سینەم کە شەرحە شەرحە دەکاتن بە تێغی ناز
حوققە و قەڵەم لە بەر دەمییە شێخی نووشتەنووس
ئەفسوونگەری تەمایە لەگەڵ چەرخی حوققەباز
ببیە لە من، درەختی منی لەعنەتە بەری
یەعنی بکە لە کیبر و ئەنانیەت ئیحتیراز
هەر کەس تەکەللومی بە أنا الخیرعەرەبی وەک ئیبلیس
ئەمڕۆ سبەی خیتابیە یا ایّها البرازعەرەبی
با زۆری بێ بە کەم مەگرە ئاهی بێ کەسان
بەم سروە بایە عەرشی خودا دێتە ئیهتیزاز
مەحویناسناوی ئەدەبی! نیساری ڕەوزە کە ئەمجارە نەقدی جان
مەرگ ئەر نەبوو بە حاجیز و، هەم چوویەوە حیجاز