نەورۆز و مەولود
لە کتێبی:
دیوانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
912 بینین
پیرەمێرد ئەم هەڵبەستەی لە ٢١ی مارتی ساڵی ١٩٤٢دا وتووە کە لەو ڕۆژەدا بەڕێکەوت جەژنی نەورۆز و جەژنی لەدایکبوونی پێغەمبەر «موحەممەد» «س» یەکیان گرتووە:
ڕەبیعی عەرەب، نەوبەهاری کورد
دەستلەملانیان لە بەهارا کرد
جەژنی مەولوودی پێغەمبەرمانە
وا مەولوودمان کرد بە نەورۆزانە
ئەم دوو جەژنەمان کەوا یەک کەوتن
ڕێی ڕێکەوتنە خوا یەکی خستن
ئاگری نەورۆزمان کە کرایەوە
بەو ئاگرە ئاگری شەڕ کوژایەوە
ئاگری نەورۆزمان لە هیتلەر بەردا
خۆڵی مردوومان بێژا بە سەردا
کە خۆڵی مردووی کرا بە سەردا
دەستی لە یەخەی شەڕ و گەڕ بەردا
کە هیتلەر نەما غوولی یابانی
زۆری نامێنێ بۆ ملشکانی