بارانی نیسان بووە بە مرواری

بۆ ئەحمەدبەگی تۆفیق بەگ کە بۆ جاری دووهەم کراوە بە متسەڕڕفی شاری سلێمانی
لە کتێبی:
دیوانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  1 بینین
بارانی نیسان بووە بە مرواری
بە ڕەحمەت بەسەر ئێمەدا باری
زانستی بەینێک بڕەوی کەم بوو
وەک گەوهەر لە ناو سەدەفدا ون بوو
غەواسی عیرفان لە نەسڵی غەواس
زانستی لە گێژگێژی کرد خەلاس
زانستی و زانست یاخوا بمێنن
بەڵکوو بێکەسان بە شەو بخوێنن
خوێندنی شەوە ڕۆژ ئەکاتەوە
پەردەی تاریکی لا ئەباتەوە