کڵیشەی ژین

لە کتێبی:
دیوانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  747 بینین
شێخ لەتیفی سنەیی کە بە شێخ لەتیفی دانساز بەناوبانگە، کڵیشەیەک بە دیاری پێشکەش ئەکات بۆ ڕۆژنامەی «ژین». پیرەمێردیش لە وەرامی ئەو دیارییەدا بۆ سوپاس ئەم دوو دێڕەی بۆ وتووە:
شێخێکی لەتیف بە لوتف کاری
کڵیشەی ژینی ناردووە بە دیاری
ژین بە فەخرەوە نایە سەر وەک تاج
بەو خەتە جوانە ئەگاتە ڕەواج