بەخێرهاتنی ئەمین زەکی بەگ و ساڵح زەکی بەگی ساحب قڕان

لە کتێبی:
دیوانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  675 بینین
ئەمین زەکی بەگ، ساڵح زەکی بەگ
ئەم دوو زیرەکە دوو شوعلەن یەک یەک
ئەمین زەکی بەگ پێشکەوت ئەمڕۆ دێ
ساڵح زەکی بەگ دوای ئەو ئەکەوێ
یاخوا بەخێر بێن چاوگەلمان ڕۆشن
هەردووکیان بۆمان زۆر تێدەکۆشن