بە ناوی «شیعری عزیزی» یەوە

لە کتێبی:
دیوانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  472 بینین
زێڕ و زیو بەرە بە تکاتەوە
زۆر زوو زویرت بۆ ئاشت ئەکاتەوە
زێڕ هێند پەسەندە بانگ کەیتە کەرێ
لەگەڵ وتت «زەڕ» ئەو بۆت ئەزەڕێ
کە زانیت دۆستت وا بەجێی هێشتی
بنێرە مشتی، بپەڕە پشتی
شەیتان بلوێری دابوو بە شوانێک
لەگەڵ لێی ئەدا لە دیوەخانێک
هەرچێکی لێ بوو ئەکەوتە سەما
هیچ کەسێک لەسەر باری خۆی نەما
خوداوەندی لەوح لەوحێکی وای بوو
هەرچی بیدیایە تەسلیم ئەبوو زوو
ئێستا زڕەی زێڕ دەنگی بلوێرە
لەوحی بانقەنەوت هەرچی دی کوێرە
ئەمە سیحرێکە لە ناو نابرێ
بە عەسای مووساش چارەی ناکرێ
هەر چەند کە پارە خوا خۆی دایناوە
بۆ ئەو هیچکەس خوای لە بیر نەماوە
قانوون قانوونە و تەلی پێچراوە
«عدلعەرەبی» هی یەکێک لە دوور خراوە
وردە نازانێ چاری چۆن ئەکا
ماسی لە پێشدا سەلکی بۆن ئەکا
«ظيفیعەرەبی» پارەدار «فيضیعەرەبی» لەگەڵە
بەخشندە لەگەڵ هەموان تێکەڵە
واتەی «عزیزی» دوڕڕ و گەوهەرە
بەڵام کیم ئوقلەر و کیم دیکلەرەتورکی