وا لە دووریت هەڕەتی مەرگمە، ئەی گیان هاوار!
لە کتێبی:
دیوانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
849 بینین
پیرەمێرد لە کاتی خۆیدا ئەم چەند دێڕەشی بە ناوی «شێخ ئەبولوەفا» وە بڵاو کردۆتەوە بەڵام هەڵبەستی خۆیەتی:
وا لە دووریت هەڕەتی مەرگمە، ئەی گیان هاوار!
جوانەکان، بێچووە موغان، بادەفرۆشان، هاوار!
جازبەی عەشقی بە زۆر وا دەستی گرتووم ئەمبا
ئەی خزر ڕاهبەرم بە، ئەی شەهی مەردان هاوار!
سەر، هەوای کەوتۆتە سەر، نانەوێ بۆ سوجدەی ئەو
ئەی پێچ و تابی خەمی گێسوی پەرێشان، هاوار!
دڵی دێوانە وا فێی لێهات زنجیری ئەوێ
ئەی حەڵقەی سلسلەیی توڕڕەیی پەیمان، هاوار!