ئەپرسی چۆنن

لە کتێبی:
دیوانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  735 بینین
ئەپرسی چۆنن لەش و دیدە و دڵ
دڵ ژێر برۆتی کردووە بە مەنزڵ
توخوا لێی گەڕێ لە سۆز و تابدا
دۆعا گیرایە لە ژێر میحرابدا
چاویش لافاوی فرمێسک زۆری سەند
پێڵوو گلێنەی لە ڕیشە هەڵکەند
هاژەی ئەو دڵت دائەلەرزێنێ
هەرەس زۆر بەردی قورس ئەجووڵێنێ