من وەزن و قافیەم نەدەویست، سەهلی مومتەنع
لە کتێبی:
دیوانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
1 خولەک
1353 بینین
من وەزن و قافیەم نەدەویست، سەهلی مومتەنع
ڕوانیم بە قەیدی قافیەوە ڕەخنەدار ئەبێ
هاتم بە قافیە و بە قسەی قۆڕ و لەنگ و درێژ
نووسیم نەوەک بڵێن کە تەڵا کەم عەیار ئەبێ
خۆزگە ئەوانەی بە فەساڵ و بە فیشاڵ ئەدوون
لەو تیرەیە ئەبوون کەوا کەوانیان دیار ئەبێ