بۆ ئازیزەکەم
لە کتێبی:
شیعر و هەڵوێست
بەرهەمی:
مەلا عەلی (1953-1979)
2 خولەک
3717 بینین
کە ڕێیان داوی بۆ یەک جار
توخوا ئازیز
دیدەنیم کە
چەند ڕۆژێکم وەرزی بەهار
ماوە «بێ وادە» هات پاییز
خەزەڵوەرە
توخوا وەرە...
دیدەنیم کە:
با وا تێ نەگەن کە دەردی
سورە گوڵی
گەشی دوێنێی-
سەردوا چڵی
ئەمڕۆ لەبەر زریان زەردی -
بەرەو مەرگ چوونە ئەمکا زیز... تۆ خەنیم کە
ئازیز گیان... ئەگەر تۆ ڕازیت
خوێنم ئەڕێژمە دێراوی
بە ڕێحانە و گوڵ چێنراوی
دەورو بەری ڕێی پێشوازیت
ئازیز گیان ... کە ئارەزووت
بۆ کام گوڵەی زۆر جوانە، بزووت
کە مەیلی دڵ
شوێنێکی کردە باخی گوڵ
ئێسقانم ئەکەم بە «کود» و
بە دێراوی گوڵشەنیم کە
توخوا ئازیز وا هاوڕێیان
بۆ سەرەی مەرگ هاتن بە ڕیز
هەر منیان لێ بەجێ ماوم
هەتا ماوم،
بفەرموو، جێتە سەرچاوم
لە ڕێی هاتنت وەستاوم
دیدەنیم کە
گەر ئەفەرمووی... خوێنم هەمووی
گوڵزاری ڕێتە، موو بە مووی
ئەبمە قوربانی لە پێشت
بۆ تێ هەڵسوونی بەرپێشت
خاوەن گلێنەی دیدەنیم، کە:
تا ئەمرم لە ژوور سەرم بی
بۆ دڵداری ڕابەرم بی، ڕێنوێنیم کە...
توخوا ئازیز، خۆ ئەزانی چۆنە شوێنم
ئەزانی بێ بەرگ و نوێنم ...
بێچارەم و، بە شەرمەوە، تۆ ئەدوێنم
بێی بۆ بژاری پووش و خاری
نێو گوڵزاری زامی خوێناوی دژوێنم
بە هاتنت، با ڕۆشن بێ دەورو بەرم
ئاخاوتنت هۆنراوە بێ، بێتە بەرم
سەرپۆشەکەت، پێش کفن بکرێتە بەرم
وەرە چارێ: شەونخوونی و، ڕۆژ خەواڵووی
بێ نوێنیم کە
ئازیز گیان تۆ بێ گوڵی ڕووت
بە پێی پەتی...
قوڵفەی پەتی
سێدارە ئەخرێتە بینم
ئەمرم و، نەبا نەتبینم
نەتبینم هەر بڵێم: خواحافیز
توخوا ئازیز
وا دڵناسک نەبووم هەرگیز
دیدەنیم کە...!!
توخوا ئازیز
دیدەنیم کە
چەند ڕۆژێکم وەرزی بەهار
ماوە «بێ وادە» هات پاییز
خەزەڵوەرە
توخوا وەرە...
دیدەنیم کە:
با وا تێ نەگەن کە دەردی
سورە گوڵی
گەشی دوێنێی-
سەردوا چڵی
ئەمڕۆ لەبەر زریان زەردی -
بەرەو مەرگ چوونە ئەمکا زیز... تۆ خەنیم کە
ئازیز گیان... ئەگەر تۆ ڕازیت
خوێنم ئەڕێژمە دێراوی
بە ڕێحانە و گوڵ چێنراوی
دەورو بەری ڕێی پێشوازیت
ئازیز گیان ... کە ئارەزووت
بۆ کام گوڵەی زۆر جوانە، بزووت
کە مەیلی دڵ
شوێنێکی کردە باخی گوڵ
ئێسقانم ئەکەم بە «کود» و
بە دێراوی گوڵشەنیم کە
توخوا ئازیز وا هاوڕێیان
بۆ سەرەی مەرگ هاتن بە ڕیز
هەر منیان لێ بەجێ ماوم
هەتا ماوم،
بفەرموو، جێتە سەرچاوم
لە ڕێی هاتنت وەستاوم
دیدەنیم کە
گەر ئەفەرمووی... خوێنم هەمووی
گوڵزاری ڕێتە، موو بە مووی
ئەبمە قوربانی لە پێشت
بۆ تێ هەڵسوونی بەرپێشت
خاوەن گلێنەی دیدەنیم، کە:
تا ئەمرم لە ژوور سەرم بی
بۆ دڵداری ڕابەرم بی، ڕێنوێنیم کە...
توخوا ئازیز، خۆ ئەزانی چۆنە شوێنم
ئەزانی بێ بەرگ و نوێنم ...
بێچارەم و، بە شەرمەوە، تۆ ئەدوێنم
بێی بۆ بژاری پووش و خاری
نێو گوڵزاری زامی خوێناوی دژوێنم
بە هاتنت، با ڕۆشن بێ دەورو بەرم
ئاخاوتنت هۆنراوە بێ، بێتە بەرم
سەرپۆشەکەت، پێش کفن بکرێتە بەرم
وەرە چارێ: شەونخوونی و، ڕۆژ خەواڵووی
بێ نوێنیم کە
ئازیز گیان تۆ بێ گوڵی ڕووت
بە پێی پەتی...
قوڵفەی پەتی
سێدارە ئەخرێتە بینم
ئەمرم و، نەبا نەتبینم
نەتبینم هەر بڵێم: خواحافیز
توخوا ئازیز
وا دڵناسک نەبووم هەرگیز
دیدەنیم کە...!!