بۆ برای زیندانیم

لە کتێبی:
شیعر و هەڵوێست
بەرهەمی:
مەلا عەلی (1953-1979)
 1 خولەک  1693 بینین
برای زیندانی دوورە دیدارم
ئاخ بۆ بینینت دڵ پڕ جە خارم
تۆ لە زیندانا بێ ئاگای لە من
تۆی لە من دوور کرد خوێنخۆری دوژمن
خۆزگە پاش مردن بمدیبایەوە
تۆڵەی ئەم دووریەم بکردایەوە
بە شێوە و ڕەفتار هەر لە یەک ئەچووین
هەروەک گیانێک بووین لە دوو لەشدا بووین
نازانم دوای من چی بەسەر تۆ دێ!
دێتە بەرچاوت یادگاری دێ
دڵت دێتە جۆش وەکوو من، چۆن بووم
کە لەدووری تۆ لە هۆش خۆم ئەچووم!
چەند جارێ «ئاسۆ»م ماچ کرد لە جیاتیت
لە ڕوویا دیار بوو نیشانەی ماتیت..
شیرین، شنۆ گیان، ڕوحەکەم ئاسۆ
سڵاو بۆ خزمان بۆ هەموان بۆ تۆ
من بە قوربانی باب و باپیرت،
پێشمەرگە بە تا حەڵاڵ بێ شیرت