بەجارێ ماڵی وێرانم بەسەرچوو وەعدەیی ژینم

وەسییەت
لە کتێبی:
دیوانی ئەخۆل
بەرهەمی:
ئەخۆل (1911-1988)
 1 خولەک  1885 بینین
بەجارێ ماڵی وێرانم بەسەر چوو وەعدەیی ژینم
بە ناکامی لە دنیادا بە با چوو عومری شیرینم
ڕەفیقان توخوا یەک یەک لە دەورم کۆمەڵێ بگرن...
بە یادی کەن زەمانی زوو ژیانی ساڵی پێشینم
بە خاکی گۆڕەکەم سوێندتان ئەدەم ئەی هەمنشینانم
لەگەڵ تابووتەکەم سەف سەف بە مەحزوونی بتانبینم
وەسییەت بێ لە سەیوانا بچن تەسلیم بە خاکم کەن
بە تاوی زوڵفی لەیلا بێ دروونی کفنی ڕەنگینم
لەناو قەبرا دەمم پرکەن لە خاکی ڕێگەکەی یارم
نەوەک ئاسمان بسووتێنێ هەناسەی جەرگی خوێنینم
بڵێن: بەو واعیزەی یاران... کە تەڵقینی منی دادا
بەناوی لەیلەوە توخوا بخوێنێ ویرد و تەڵقینم
مەڵێن وەعدەی بەسەرچوو مرد قەسەم بە خوا و بە قورئانی
وەکوو فەرهادی بێچارە شەهیدی عەشقی شیرینم