«خەزاڵ دوای مردنی لاسی حەوت ساڵ ژیا و هەر شینی بۆ گێڕا»

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 2 خولەک  677 بینین
ئەو مرد و خەزاڵی کرد مەحزوون
بێ هۆش دەکەوت و بوو بە مەجنوونکەس
گەر هاتەوە خۆ دەبوو بە ڕەشپۆش
گربویی لە قوڕ سەر و بەر و کۆش
بەو داخەوە دەروونی بوو بە بریان
دەرمانی دەکرد دڵ بە گریان
بێ دەنگ نەدەبوو لە ناڵە ساتێ
چەقچۆیی هەموو دەم ئەو دەهاتێ
باڵایی چەماوە گەییە عەرزی
بەو دەردەوە شۆڕە ژن دەلەرزی
نەبڕایەوە شیوەنی شەوانی
تا رۆیەوە نووری چاوەکانی
هەر لاس هەبوو لە سەر زمانی
چون ئەو بوو هەوێن بۆ ژیانی
کاتێکی لە دەس فەلەک دەناڵی
جارێ بە زەمانە هەڵدەکاڵی
دەی فەرموو ڕەبی نەدەن سوڕ و خول
هەر لەو خول و سوڕە بن شل و کول
بۆ دڵڕەق و بۆ خووێن مژی تۆ؟
بۆ زاڵ و بۆ خەڵک کوژی تۆ؟
بۆ یاری دەکەی جودا لە یاری؟
بۆ دوژمنی تاقمی هەژاری؟
بۆ نایەڵی عاشقێ کە ساڵێ
دانیشێ بە بێ غەم ئەو لە ماڵێ؟
بۆ هێندە ئە تۆ فەلەک بە مەکری؟
هەر دەم بە غەمێ خەزاڵ دەگری؟
تا مەرگ دەوارە کۆنە بەرگم
بۆ ئەو نەبەزی جووانە مەرگم
قوڕ کەم وەسەرم کە دوورە یارم
زیندانمە هۆبەو هەوارم
من ناچمە سەر چیایی ڕەنگین
سەرشینم و هەر دەبێ بکەم شین
بۆ لاس هەموو خەڵک دەگریان
ئەو شیوەنە حەوتوێیکی خایان
کۆتەڵ دەگەڕا لە شیو و بەندەن
عالەم دەگەڵ ئەو دەچوو بە شیوەن
دووا هەینوێی لاسی شارەزووری
نێژرا لە هەواری سێوە سووری