«لاس دوای چابوونەوەی داوای خەزاڵی لە مەلا نەبی کرد»
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
1 خولەک
593 بینین
چوو لاس و لەکن نەبی لە عەرزی
دا خەنجەر، و کانەبی دەلەرزی
دەیگوت کە ئەمن لە سەر کچی تۆ
هێناومە سەد بەڵا بە سەر خۆ
کردم لە بەر ئەو گوڵەی پەلک شۆڕ
لەو خاکە شوانی و شەڕ و شۆڕ
کوشتوومە سەرۆک چەن لە سەر وی
کەوتوونەوە گۆڕ هەر لە بەر وی
نەم ماوە حەیاو ئابڕۆیی
هەر داوەیی کەوتە دەم درۆیی
ئەو ڕۆ لە تەواوی باڵەکانە
باسی من و ئەو لە سەر زمانە
تۆ لێرەوە تا دەگەینە گەرمێن
گوێ هەڵبخە هەر لە ئێمە دەدوێن
گە وایە مەلایی سووک و بێ فەڕ
یا بمدەیە ئەو خەزاڵە یا شەڕ
ئەو ئەستیە بە مامە ڕەش ببخشە
بەخشینی بە تۆیە ئەو وەنەوشە