«وەڵامی تەریدەکان و خزمەتی خەزاڵ بە شەو و ڕۆژ بە لاسی»
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
1 خولەک
597 بینین
گوتیانەوە جەردە نۆکەری تۆین
تا تۆ هەی و، ئێمە مەیتەری تۆین
بۆ لاس لە ڕێگەدا سەری مە
چون نۆکەری تۆیە نوێنەری مە
لەو ڕۆژەوە لاس ئەبوو بریندار
خۆی کردەوە ئەو خەزاڵە بێکار
لەو خێوەتە هەر لە بن سەری بوو
ئەو هەمدەم و یار و دڵبەری بوو
یەک دانە پزشکی بۆ دەهێنا
دەی کرد دەوایی لە شوێنە
چل ڕۆژ و شەو ئەو کراوە دەرمان
تا زام و برینی بۆ وەیێ ژان
چا بوونەوە وا برینەکانی
بۆ هەو هەوی ئەسپ دەیتوانی