«پرسیار لە کابرا لە بارەی خەزاڵێ»
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
1 خولەک
594 بینین
پرسی کە خەزاڵ ماوە؟ چۆنە؟
دەیگوت کە لە داو دایە سۆنە
چنجوڕکی هەڵۆیی لێدراوە
باڵی وەکوو خاسە کەو شکاوە
ئەو مامزە کەوتە داوی شێری
کووا جێیە کە خۆیی لێ وەشێری
یەخسیر دراوە ئەو بە فیلی
دەبرێتەوە بەو زووەی بە دیلی
سێوێکە لە بەر دەمی درنجی
تاووسە دەچێتە بن ترنجی
ئەی لاس، پەشێو و پەرتە حاڵێ
چون مارە کراوە ئەو لە ئاڵی
ئاڵی ئەوە داوەتێ دەگێڕی
شاباش هەر ئەو دەکا بە زێڕی
تا ئێمە بکە ئەو وتە و پەیامە
سەرپاکی لە یاری دڵ بە زامە