«وەڵامی مەمەندی فەقێ وەیس گەورەی لەشکری بۆ لاس»

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  642 بینین
لەو کێوە مەمەندە بۆری وەیسی
وەک گورگی نەخۆش و هار و برسی
دەیگوت ئەوە تۆیی کوردە حیزە
بێ شەرم و حەیا و بێ تەمیزە
ئەوڕۆ ئەوە مەڕ برا بە تاڵان
دەی نۆبە برانی ڕوو بە خالان
خۆ دێینەوە کوردە بەو زوانە
بۆیایی خەزاڵی تۆ بزانە
ئەو یارە لە کن ئەتۆ کە لاسی
دەیکەینەوە دیل تا بماسی
ئەی کوردە ئەتۆ کە بوویە جەردە
زوو لابدە دەس لە ئێمە بەردە
با کەس نەڵێ ئەو بەگەی جەحێڵە
کوشتوویەتی یەک شوانە وێڵە