دیم گۆزەکەرێک قوڕی دەشێلا دوێنێ

لە کتێبی:
چوارێنەکانی خەییام
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
 1 خولەک  1195 بینین
دیم گۆزەکەرێک قوڕی دەشێلا دوێنێ
دەنگێکم دەبیست، باوکە کوڕی ئەدوێنێ:
ڕۆڵەم بەزەییت بە بابی خۆتدا نایە؟
مەمشێلە بەقەو بە هێمنی پێم لێ نێ!
خیام:
دی کوزه‌گری بدیدم اندر بازار
بر پاره گلی لگد همی زد بسیار
و آن گل بزبان حال با او می‌گفت
من همچو تو بوده‌ام مرا نیکودار