دنیا وەکوو خۆیەتی و مرۆ نامێنێ
لە کتێبی:
چوارێنەکانی خەییام
بەرهەمی:
هەژار (1921-1991)
1 خولەک
995 بینین
دنیا وەکوو خۆیەتی و مرۆ نامێنێ
تۆ تۆزی ئەویش هەروەکوو سۆزی و دوێنێ
ئێمەش کە نەهاتبووین وەکوو خۆی وا بوو
لێشی دەر ئەچین کەمایەسی ناهێنێ
خیام:
ای بس که نباشیم و جهان خواهد بود
نی نام زما و نینشان خواهد بود
زین پیش نبودیم و نبد هیچ خلل
زین پس چو نباشیم همان خواهد بود