«باسی لە خانزاد خانی حەریری کە بێوەژن بوو گراوی لاسی بوو»
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
2 خولەک
725 بینین
بوو بێوەژنێکی کوڵمە مێلاق
لە وڵاتی حەریرە دڵبەر و تاق
گوڵ بوو بە کەنو و زەردە لێوی
خان زادەو خانزادە نێوی
نیو بردە لە نێو حەریر و باتاس
خشڵی لە ملا بوو پڕ لە ئەڵماس
وەک کیژ بە ڕەنگ نەک وەکوو ژن
لەو هانە کە عاشقی دەکووژن
خانێ هەبوو ناوەکەی سولەیمان
لەو خاکی حەریر وەک سولەیمان
ئەو خانمە شۆخە خۆشکی ئەو بوو
هەر بۆیە بە ڕوو چرایی شەو بوو
خانزادە حەزی دەکرد لە لاسی
دڵخۆشی بە چی دەبوو؟ بە باسی
بۆ لاس لە بەندەن و چیا بوو
ئەو دوورە پەرێزی ئاشنا بوو
چوون هەووەڵە لاس هەر ئەوی بوو
جەرگی بە ئەوینی ئەو تەزی بوو
کاتێ بە خەزاڵ موبتەلا بوو
مەیلی لە سەر ئەو ژنەی نەمابوو
دوورکەوتەوە لەو ژنەی لە خۆڕا
لاچوو لە سەر ئەو گوڵەی دەتۆرا
خانزادە لە تاوی لاس مر بوو
ئەو لاوە دڵ و گیان بر بوو
بوو ئەو ژنە شۆخە گوێ قوڵاغە
گەر چونە دەگەڵ خەزاڵ، ئاغا
خۆی کردە گەڕۆک بۆ گەڕانێ
تاکوو خەبەرێکی لەو بزانێ
بیسبووی کە لە کن کچی مەلایە
شوانەو لە کە پەنکی عیشق دایە
ویستی لە ڕویی سیحر و مەکران
لابا لە سەری هەوایی پەریان
لەو بارەوە هاتبوو لە گەرمێن
بۆ کێوو چیاو دۆڵی بژوێن
پەروانەی لاس بوو هەوت بوو
هەر بۆیە وەدوویی ئەو کەوت بوو
وەدوایی دەکەوت و بوو بە سۆنە
هەڵورد لە یەک هەوارە کۆنە
سەرتاسەری پڕ لە ئاووبی بوو
هەمسایەیی هۆبەکەی نەبی بوو
هاتن ئەلەوێوە چەن سووارە
چابووک سووارە وەک کولارە
زانی کە هەموو سوواری لاسن
شیرینی حەریر چا دەناسن
خانزادە کە کردنی ڕەچاوە
دەیکردەوە لەو سووارە قاوە
فەرموویی شتێک و لێ دەپرسم
ئەوی سوارە لە ئیوە نەک دەترسم
ترسم نیە چون لە یاری ون بوو
ئەوڕۆ دەگەڕێم و پێی دەکەم شوو
سەر ڕێی کە دەگرت بەوانە شیرین
لەوجێیە لە لاسی لێ دەپرسین
چەن کەس لە سوواری لاو و ژیرە
دایان لە کەوی حەریر تیرە
گوتیان کەوە لاسی دڵ بە ژانە
بۆ یاری لە کوێو بۆ گوڵانە
جێ ڕاویە چل پلەی عومانێ
تا بگرێ بە مامە ڕەش بەهانێ
پاش ئەوهە پەری حەریر نەدوا
تێپەڕ بوو سووارە هەر وەکوو با