«کۆچکردنی خانزادی حەریری بۆ گوندی ڕوستێ و سەر ڕێگرتنی بە لاسی»
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
1 خولەک
641 بینین
خانم کە ئەوەی دەکەوتە دەستی
دەیگوت کە دەبێ بچم لە ڕوستی
ڕێگایە بە لاسە شۆڕ بگرم
بیبەم بە فریو من بە مەکرم
پێچایەوە خێوەتی جوانی
خانزادە بە خۆی و نۆکەرانی
دەیکردەوە کۆچ ئەو لە بۆ ڕوست
چۆ ئەو سەری ڕوست و خێوەتی خست
ئەو چادری هەڵدەدا لە سەر ڕێ
دەینۆڕی لە لاسە شۆڕەکەی دێ