«بەندی خەزاڵێ»
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
1 خولەک
611 بینین
بەو لاوەیی وا وەڵام ئەداوە
تۆ لاسی لە تۆ دەکەم سڵاوە
ئەوڕۆ کە کەوا منم کزومات
بی تۆیە خەزاڵ ئەوەی بە سەرهات
وەک ڕۆژ کە لێرە بوویی ئاوا
هەر شیوەن و ناڵە بۆمە ماوە
دوژمن لە هەموو وەڵاتە سەریان
هێناوەتە دەر بە ڕق لە پەریان
ترسم هەبوو بۆیە بەو پیاوە
ئاوا خەبەرم بە تۆ دەداوە
ئەوڕۆ کە بە دەبدەبەو سوپایە
سەیرانکەری لەو کەژو چیایە
هاتوویی بە دەعیەو دەمارە
گۆڕاوی لە سەر هەوایی پارە
بەو هاتنە فیزی تۆ دیارە
ناناسی خەزاڵە وا دیارە