«دیتنی هەواری شاڵە بەگیان بە هەواری خاڵی»

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  603 بینین
گوێز بوویەوە هۆبە بۆ هەواری
لەو جێگەیە ڕەش نەچوو دەواری
جێ ماڵ دیار ئەبوو بە بێ ماڵ
لەو کێوە نە خەڵک بوو نە ئاژاڵ
هەر چەندە بە چاو دەی ڕوانی
لەو هۆبە لە شیو و بەندەنانی
نەی دی کە نە عالەم و نە چادر
بەربوو لە دەروونی لاس ئاگر
وەی زانی کراوە هۆبە تاڵان
گیراوە سەرۆکی ڕوو بەخاڵان
نەیمایەوە هۆش ئەو لە سەر زین
دەیکرد لە تاوی گڵبەدەن شین