«وەڵامی خەزاڵ و ئیزندانی لاس»

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  453 بینین
دەیداوە خەزاڵ ئەو جوابە
ڕێ بگرە لە بیری ئێمەدا بە
زوو بێرەوە تا نەبم پەرێشان
بۆ ئێوە نەکەومە شین و گریان
بۆ تۆیە کەوا جەرگ بڕاوم
بەو ئاورە لەت لەت و کوڵاوم
تاوێکی ئەگەر لە تۆ ببم دوور
دەگرم گڕە وەک دەروونی تەندوور
ڕاوەستە ئەوەندە تا دەڵێی دوو
هەمبانەیی پڕ دەکەم لە تێشوو
تۆ بیکە لە شان ئەو هەمانە
بۆ ڕێگە ئەوەی ڕەفیقە، نانە