«دەڵێن قسە دیت و قسە دەبڕێ وا باشە ئێمەش لێرەدا باسێ لە خەزاڵ و ئەستی بکەین»

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  635 بینین
باسێکی هەتا لە تۆ نەگۆڕێ
لەو ئەستییە با ببێ لە گۆڕێ
ئەو حۆرییە بۆ خەزاڵە کچ مام
دوو کاکڵی یەک دەنگ لە بادام
بەبرایی خەزاڵە شۆڕە دەدرا
ئەو لە بلەیی مامی مارە دەکرا
ئەستی کە خدر برایی وی بوو
ئەو شوویی کچی مەلا نەبی بوو
هەر ئەدەمە گەر لە بێشکەدا بوون
ئەوهانە بە ژن بە ژن درابوون
ئەو کارە بە ناحەزی کرابوو
دوا ڕۆژی ئەوانە بۆیە وابوو
گەر بوونەوە گەورە ئەو کچانە
ڕازی نەدەبوون بە دوانە
هەر مانەوە تا ئەبەو زەمانە
گەر هاتنە سەیری عاشقانە