«هاتنی خەڵکی هۆبە و خەزاڵ و ئەستی بۆ سەیری عاشقان»
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
1 خولەک
641 بینین
ئەو هۆبە لە سەیری عاشقان بوو
ڕۆژی دەس و باسکی ئەوان بوو
دەکرایەوە ئەو دەمەی دیاری
بۆ عاشقی دڵ پەشێو یاری
وێستابوو سەفی ژن و کچ و کوڕ
ئەو دەشتە لە وانە هەر ببو پڕ
ئەستی کە هەمیشە بۆ خەزاڵێ
هەمدەم بوو دەچوونە دەر لە ماڵێ
بۆ دیتنی سێڵ و عاشقانە
بەسیانەوە لەنگەر ئەو دوانە