«چوونی خەزاڵ بۆ مەنزڵی عاشقان و پێڕاگەیاندنی مەرجی خۆی»
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
1 خولەک
751 بینین
بەو پەڵپەوە کیژ ئەبوو کە دڵخۆش
چۆ مەنزڵی عاشقیدە بێهۆش
فەرمووی کە لە من مەکەونە فێڵی
بگرن لە لباد ئێوە سێڵی
بێ بەستەوە ئەو لە دارە مەشکێ
کون بێتەوە تا بە تیروو نەشکێ
هەر کەس لەوە تیرەکەی کە درچوو
لەو سێڵە، ئەمن بەوی دەکەم شوو
هەر لاوە کە تیرەکەی نەچۆ دەر
لەو ساجەیە بێ هەرا و بێ شەڕ
ئەو هۆبە دەبێ بە جێ بهێڵێ
ڕوو کاتەوە ئەو بە شەو لە خێڵێ