«وتووێژی مەلا نەبی و خەزاڵ دوای تووڕەبوونی عاشقەکان»
لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
1 خولەک
618 بینین
بەو کارە مەلا نەبی کە زانی
دەیگوت بە خەزاڵە تۆ جوانی
شایانی سەرایی شا و خانی
بیستوومە کە عاشقی شوانی
لەو ڕێگە خەراپە دەست بەردە
شانی مەدە بەر بەڵاو دەردە
شەرمەندە هەتا نەبی لە هۆبە
تۆبەی بکە لەو خەتایە، تۆبە
ئەو ڕۆکە کە لا نەدەی لە یارت
ئەو عاشقە دێننە دەر دەمارت
گەر ببیەوە سووک تۆ بە خەڵکە
وەر ناگری لەو ئەوینە کەڵکە
یا لادە خەزاڵە لەو ئەوینە
یا ڕێگەیی چارە سەر وەبینە
دوو ڕێ هەیە ئەی کچم دیارە
هەر ڕێیە کە دەیگری لە بارە