«گەیشتنی لاس بە هەواری شاڵە بەگیان یانی هەواری خەزاڵێ»

لە کتێبی:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
بەرهەمی:
مەلا کەریم فیدایی (1928-1993)
 1 خولەک  655 بینین
ڕۆیی لە بڵند و شیو و نەویان
تا گەییە هەواری شاڵە بەگیان
لەو کاتە لە ماڵە دەربەدەر بوو
پیس ڕۆژی لە ڕێگەدا کە پێ چوو
لەو بەندەنە لاسی پڕ خەیاڵە
خۆی خستە هەواری ئەو خەزاڵە
بێ دەنگ دەهاتە نێوی عیلی
سووڕاوە بە گێژی و بە گێلی
چۆ بەردەمی تاوڵی وەکوو مانگ
خۆی ناوە لە بن دەوار و لاپانک
دانیشت و کەمێ پشووی داوە
لەو سێبەرە خۆشەدا حەساوە
لەو کاتە لە ژووور خاوەنی ماڵ
پرسی لە پڕ ئەو لە لاس ئەحواڵ
کارت چیە چی؟ لە چی گەڕاوی؟
بۆ زەرد و شپرزەو ژەکاوی؟
ئەو جارە کە ئەو غەریبە لاوە
لەو چێیە وەڵامیی وا دەداوە
کوردێکم و من دەکەم شوانی
دەی بمگرە تۆ بە بەرخەوانی